

Song
·
3 mins 23 secs
·
Mar 2, 2017
ئەی چەنده خوشە دەس کەوێ
دەستم بە زولفی خاوی تو
بو چرکەیەکیش شانە بم
بو زولفی تێک ئالاوی تو
-توخوا کەمێ سەبرت هەبێ
با منیش مەجالی وەم هەبێ
چاو وێک بنێم گوێ هەلبخەم
بو دەنگی هەر هەنگاوی تو
-هەر خوشە ناوە جوانەکەت
لەو لێوە جوانە بیستنی
دواجار و دواجار پێم بلێ:
"چی بوو گولی من ناوی تو؟"
-دیداری وێنە جوانەکەت
بەرتیل ئەدەم بو چای خوم
تا غەڕقی ئەسرینم نەکا
کاتێ دەبینم چاوی تو
هەر خوشە ناوە جوانەکەت
لەو لێوە جوانە بیستنی
دواجار و دواجار پێم بلێ:
"چی بوو گولی من ناوی تو؟"
-دیداری وێنە جوانەکەت
بەرتیل ئەدەم بو چای خوم
تا غەڕقی ئەسرینم نەکا
کاتێ دەبینم چاوی تو
-یا لال ئەکا دەنگت، زمان
یا مەست ئەکا بونت، ڕەوان
کەی دەرفەتێکم هەلکەوێ
دەرچم لە داوی ڕاوی تو